گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارەکەى ئۆپیک نەوتى گەیاندەوە نرخێکى بەرز

2022.10.06 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارەکەى ئۆپیک نەوتى گەیاندەوە نرخێکى بەرز

ناس کورد-

 

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی سێ هەفتەدا بەرزبووەوە، لەگەڵ رێككەوتنەکەى ئۆپێك پڵەس بۆ گەورەترین كەمكردنەوەی ئاستى بەرهەمهێنان لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 93 ​​دۆلار و 96 سەنت، کە بەرزترین نرخە لە 15ی ئەیلولەوە.

  

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 87.88 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

  

کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لەلایەن ئۆپێک+ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە لەماوەى سێ مانگدا 120 دۆلارەوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی ترسی پاشەکشەی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە ئەمریکا و بەهێزبوونی دۆلار.

 

 وڵاتانى “ئۆپیک پڵەس” (5-10-2022) بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلى رۆژانە کەم بکەنەوە، کە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات، لە هەنگاوێکدا بۆ بەرزکردنەوەى نرخەکەى دواى دابەزینى بەڕێژەیەکى بەرچاو.  

  

بڕیارەکەى "ئۆپێک +" لەکاتێکدایە، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەکاربەرى نەوت فشاریان دەکرد بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنان.    

  

كەمكردنەوەی ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت دەبێتە هۆی بوژانەوەی نرخی نەوت، كە بۆ نزیكەی 90 دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا سێ مانگ لەمەوبەر بە 120 دۆلار بوو، ئەوەش بەهۆی ترسی پاشەكشەی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمریكا و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە.