گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ 

تۆمەتبارانى تەقەکردن و فڕێدانى رومانە بۆ ماڵى مامۆستایەک دەستگیرکران

2022.10.05 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارانى تەقەکردن و فڕێدانى رومانە بۆ ماڵى مامۆستایەک دەستگیرکران

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارانەى راگەیاند کە لەچەمچەماڵ ڕومانەیان هەڵدایە ماڵى مامۆستایەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە ( ۲۲ لەسەر ۲۳ / ٩ / ٢٠٢٢)  لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ روویدا کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م ، ج ، ج) و (ک، ف، ن) چوونە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک هەڵدەدەنە ماڵەکەیەوەو تەقە لەماڵەکەی دەکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لەتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بەناوی ( ک، ف، ن) لەکردەوەکەدا بەشدارە، ئەوی دیکەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن )  هەستاوە بەدابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆیان.



دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیرکرد کە ڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لەچەمچەماڵ

 

سەعات (٣:۱٥) دەقیقە شەوی ( ۲۲ لەسەر ۲۳ / ٩ / ٢٠٢٢)  لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی

(م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک هەڵدەدەنە ماڵەکەیەوەو تەقە لەماڵەکەی دەکەن.

 

پاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان  بەناوی (م ، ج ، ج ) گیان لەدەستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت.

 

پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران.

 

سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٣٤٥) لەیاسای سزادان لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران، یەکێک لەتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان.

 

بەناوی ( ک ، ف ، ن )لەکردەوەکەدا بەشدارە، ئەوی دیکەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن )  هەستاوە بەدابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆیان.

سەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەکەی تەقەیلێکراوەو ڕومانەکە هەڵدراوەتە ماڵیەوە لەو شەوەدا کەسیان لەماڵ نەبووە تەنها زیانی مادیان کردوە

لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تاوانباراندا لەوبارەیەوە بەردەوامە.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی