گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پۆلیس گرێی کوژرانى کچێکى یەکلاکردەوە

2022.10.05 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس گرێی کوژرانى کچێکى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، ئەو کچەى گیان لەدەستدانى وەک حاڵەتى خۆکوشتن تۆمارکرابوو دەرکەوت کە بەهۆى ناکۆکى خێزانییەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى کەرکوک (5ی تشرینی یەكەمی 2022)لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "دوای تۆماركردنی خۆكوشتنی كچێك لەناو شار بە حاڵەتى خۆهەڵواسین، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای پشکنینی شوێنی تاوانەکە و قسەکردن لەگەڵ خێزانەکەی، دەرکەوت کە لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانی کوژراوە، دۆسیەکە خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و و بڕیاریدا بەپێی ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بکرێت.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئەو کچە لە ماڵێكی گەڕەكی خەزرای شاری كەركوك دۆزرایەوە. 

  

ماڵپەڕی کەرکوک ناو لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە (5ی تشرینی یەکەمی 2022) گواستییەوە "ئەو ئافرەتە بە پەت و هەڵواسین خنكاوە و گیانیلەدەستداوە بەڵام بەپێی زانیاریی و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی وادەردەكەوێت خۆخنكاندن نەبووە و كەسێك ئەو ئافرەتەی بە پەت خنكاندووە".