ناس کورد-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئافرەتێكی تەمەن 31 ساڵە لە ماڵێكی گەڕەكی خەزرای شاری كەركوك دۆزراوەتەوە كە لە "ڕوداوێكی تەمومژاویدا" گیانیلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی کەرکوک ناو لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە (5ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "ئەو ئافرەتە بە پەت و هەڵواسین خنكاوە و گیانیلەدەستداوە بەڵام بەپێی زانیاریی و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی وادەردەكەوێت خۆخنكاندن نەبووە و كەسێك ئەو ئافرەتەی بە پەت خنكاندووە".