گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شەڕی نەوت.. ئیماراتیش چووەپاڵ سعودیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا

2022.10.05 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕی نەوت.. ئیماراتیش چووەپاڵ سعودیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا

ناس كورد-

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا نێودەوڵەتییەکان، ئیمارات ئامادەکاری دەکات بۆ پاڵپشتی سعودیە و ڕووسیا لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا (5ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاندووە، ئەو پشتیوانییەی دەوڵەتێکی کاریگەر لە کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گورزێکە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێدەچێت ئیمارات پشتیوانی لە کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت بکات کە لەلایەن سعودیە و ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئۆپێک پڵەس پێشنیارکرابوو، ئەمەش گورزێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکە.

 

دوو کەسی ئاگادار لە گفتوگۆکان پێش کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، ئیمارات سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا و زلهێزەکانی دیکەی رۆژئاوا لە کۆتا خولەکدا بڕیاری داوە پابەندی ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک پڵەس بێت.

 

هەر بەپێی سەرچاوەکان، ئیمارات یەکێکە لەو ئەندامانەی کە زۆرترین هەژموونی هەیە لە ئۆپیک پڵەسدا لەدوای سعودیە و ڕوسیا.

 

دوو ملیۆن بەرمیل

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێكخراوه‌كه‌ پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن بۆ دوو ملیۆن بەرمیل رابگه‌یه‌نێت.

 

هەر بەپێی سەرچاوەکانی فاینانشیاڵ تایمز، ئەندامانی ئۆپێک پڵەس ڕێز لە خواستی ئەمریکا دەگرن، بەڵام پێویستیان بە کەمکردنەوەی ئەو بڕەی بەرهەمهێنان هەیە لە بەرژەوەندی خۆیان.

 

ئەمریکاش پێی وایە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی پێویست نییە و لە کاتێکی مەترسیداردایە بۆ ئابووری جیهانی، لەکاتێکدا لەگەڵ قەیرانی وزەدا دەجەنگێت کە بەهۆی لەشکرکێشییە سەرتاسەرییەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دروستبووە.

 

بۆیە ئەگەری زۆرە هەر کەمکردنەوەیەک لە بەرهەمهێنان کاردانەوەی کۆشکی سپی بەدوای خۆیدا بهێنێت ئەگەر ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

بۆب مەکنالی، راوێژکاری پێشووی وزە لە ئیدارەی جۆرج بوش رایگەیاند، توڕەیی راستەقینە لە ئیدارەی بایدن دروست دەبێت ئەگەر سعودیە سەرکردایەتی ئەو گروپە بکات لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.