گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چوار گەنج دەستگیرکران کە وێنە و دروشمی سەدام حسێنیان بەرزکردبووەوە

2022.10.05 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
چوار گەنج دەستگیرکران کە وێنە و دروشمی سەدام حسێنیان بەرزکردبووەوە

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی ڕاگەیاند کە ستایشی ڕژێمی سەدامیان کردبوو لە میانی ئاهەنگێکدا لە ڕۆژی نیشتمانی لە ئەنبار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (5ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، “مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە وێنە و دروشمی ڕژێمی سەدامیان بەرزکردووەتەوە لە میانی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار."

 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران كراوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر بەپێی بڕگەكانی دەستووری عێراق."

 

May be an image of 4 people and people standing