گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپە یان باش؟

ژەمی شەوان و قەڵەوی.. توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوانیان ئاشکرا دەکات

2022.10.05 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
ژەمی شەوان و قەڵەوی.. توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوانیان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنی ژەمی درەنگانی شەو ئاستی برسێتی زیاد دەکات و سووتانی کالۆریش کەمدەکاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە شانە چەورییەکاندا کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی قەڵەوی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژەرانی نەخۆشخانەی ژنانی بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسێتسی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، بە وردی کۆنترۆڵی وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان و چالاکی جەستەیی و خەو و بەرکەوتنی ڕووناکییان لە نێو بەشداربووانی توێژینەوەکە دیراسە کردووە.

 

بۆیان دەرکەوتووە کە درەنگ خواردنی ژەمی ئێوارە جیاوازییەکی گەورە لە ئاستی برسێتیدا دروست دەکات،  هەروەها شێوازی سووتاندنی کالۆری لەش دوای نانخواردن و شێوازی هەڵگرتنی چەوری لەش.


فرانک ئی ئێڵ شیر، نووسەری باڵای توێژینەوەکە دەڵێت: "ئێمە ویستمان ئەو میکانیزمانە تاقی بکەینەوە کە ڕەنگە ئەوە ڕوون بکەنەوە کە بۆچی درەنگ خواردن مەترسی قەڵەوی زیاد دەکات".

 

شیێر گوتیشی: توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە درەنگ خواردن پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی مەترسییەکانی قەڵەوی و زیادبوونی چەوری لەش".