گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

ئاسایشی گەرمیان دەستی بەسەر بڕێک تەقەمەنی قەدەغەکراودا گرت

2022.10.05 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی گەرمیان دەستی بەسەر بڕێک تەقەمەنی قەدەغەکراودا گرت

ناس کورد-

ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرداگرتنی بڕێک کەرەستەی تەقەمەنی لە دەشتاییەکانی دەرەوەی شاری کفری ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "لە بەرواری 3ی تشرینی یەکەمی 2022دا، لەلایەن هێزەکانمان لە یاریدەرێتی ئاسایشی کفری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و تەواو لەسەر بوونی کۆمەڵێک کەرەستەی قەتەمەنی لە جۆری باروت و ڕومانە و حەشۆ لە دەشتایەکانی دەرەوەی شاری کفری، دەستبەجێ هێزەکمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەرەستەی تەقەمەنیدا گرت".

 

دەشڵێت، "گومان دەکرێت بۆ مەبەستی گواستنەوە لەو شوێنە حەشاردرا بێت تا دواتر بۆ مەبەستی کاری تیرۆستی و تەقینەوە بەکاربهێنرێت، کەرەستەکان چەندین جۆری کەرەستەی قەدەغەکراون کە بۆ کاری تیرۆریستی بەکار دەهێنرێت".

me_ga.php?id=5696me_ga.php?id=5697