گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە عێراقەوە چییە؟!

بۆچی سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی ئیتالیا پیتی ’’ن’’ی عەرەبی لەسەر هەژمارەکەی داناوە؟

2022.10.05 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی ئیتالیا پیتی ’’ن’’ی عەرەبی لەسەر هەژمارەکەی داناوە؟

ناس کورد-

دوای ئەوەی پارتەکەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا لە ڕیزبەندی یەکەمی هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئیتالیادا بوو، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکی پارتی "برایانی ئیتالیا" کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، بووە یەکەم کاندیدی ژن لە وڵاتەکەدا بۆ سەرۆکوەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێش سەرکەوتنەکەی و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، میدیاکان سەرنجیان خستە سەر پاشخانە فاشیستییەکەی جۆرجیا، بەڵام لایەنێکی تری سیاسەتەکانی جۆرجیایان پشتگوێ خست، ئەویش هاوسۆزییەتی لەگەڵ مەسیحییە گۆشەگیرکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەمان کاتدا ستایشی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، ئەوەش بەپێی ئەوەی نوسینێکی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەکادیمی جۆی ئەیووب بۆ ماڵپەڕی جەزیرەی قەتەری.

 

لەم چوارچێوەیەدا جۆرجیا میلۆنی پیتێکی لە ئەلفوبێی عەرەبی بۆسەر هەژمارەکەی لە تویتەر زیاد کردووە کە پیتی "ن"ە، وەک ئاماژەیەک بۆ دەربڕینی هاوسۆزی خۆی لەگەڵ مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە لە ساڵی 2014دا پیتی "ن" بووە هێمای هاوسۆزی لەگەڵ مەسیحییەکانی شاری موسڵ کاتێک چەکدارانی داعش پیتی "ن"ی لەسەر ماڵە مەسیحییەکان دەنوسی بۆ جیاکردنەوەیان و ئاسانی بە ئامانجکردنیان، پیتی "ن" ئاماژە بوو بۆ "نصراني".

 

بۆیە جۆرجیا میلۆنی دەیەوێت بە دانانی ئەم هێمایە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، ڕایبگەیەنێت کە ئەویش "نصراني"ـە، وەک زۆرێک کە بەشدارییان لە هەڵمەتی هاودەنگی لەگەڵ مەسیحییەکانی موسڵدا کردووە لەو کاتەدا.

 

جۆرجیا میلۆنی لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی 2018دا ستایشی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی (ڕووسیا و ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی)ی کرد کە ڕۆڵیان هەبووە بۆ ئەوەی مەسیحییەکانی سوریا هەست بە سەلامەتی بکەن.