گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چوارچێوەی هەماهەنگی 10 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە پارتی و یەکێتی

2022.10.05 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی 10 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە پارتی و یەکێتی

ناس کورد-

دوای ئەو وادەیەی کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە درا بە پارتی و یەکێتی بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار بۆئەوەی ببێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام هێشتا ناکۆکییەکان لە لوتکەدان، جا لە نێوان هەردوو حیزبی سەرەکی کوردیدا بێت، یاخود لە نێوان خودی حیزب و هێزە شیعەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


عەباس ئەلعامیری، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (5ی تشرینی یەكەمی 2022) گوتی كە "دوای دوایین كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكان، چوارچێوەی هەماهەنگی 10 ڕۆژ مۆڵەتی بە پارتی و یەکێتی داوە بۆ ئەوەی لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەون”.


ڕوونیشیكردەوە، "یان هەردوو لایەنی سەرەكی كوردی ڕێكدەكەون، یاخود هەریەكەیان بە کاندیدێکی جیاواز دەچنە کێبرکێ و لەژێر سەقفی پەرلەماندا یەکلایی دەکەنەوە، لە هەردوو حاڵەتەكەدا و ڕێک دوای یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار، سەرۆککۆمار کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کرانەوە بەڕووی ڕەوتی سەدرییدا، چونکە بەڕێز سەدر پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمان کشاندەوە و دواتر لە تەواوی پرۆسەی سیاسی چووە دەرەوە".