گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

قەتەر کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر دەکاتەوە

2022.10.05 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
قەتەر کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر دەکاتەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەری لە هەولێر پەسەند کرد، بڕیارەکە کونسوڵخانەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین پرسی جیاواز تاوتوێ کران کە یەکێک لەوانە پەسەندکردنی داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر بوو کە لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوو.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەتەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەپێشچووە، چاوەڕوان دەکرێت بە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکان نێوانیان فراوانتر بێت.

 

جێی باسە، 40 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هەن، قەتەر دەبێتە حەوتەم وڵاتی عەرەبی کە کونسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە.