گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەیامێکى نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

2022.10.04 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، سەبارەت بە وتارەکەى جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵوێستى خۆى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێكدا (4ی تشرینی یەكەمی 2022) نوسیویەتى "بە وردی گوێم لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە عێراق گرت، هەندێك تێبینیم لەو بارەیەوە هەیە".

 

رونیشیکردووەتەوە "قسەکانى نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرنجی منی ڕاکێشا لەبارەى ئەوەى هۆکاری سەرەکی ئەوەی لە عێراقدا ڕوودەدات گەندەڵییە، کە بوونی لەلایەن هەمووانەوە بە کۆی دەنگ لەسەری رێککەوتوون".

 

سەدر دەڵێت "بەڵێ ئەمە زۆر ڕاست و دروستە، یەکەم هەنگاویش بۆ چاکسازیی قۆناغ بە قۆناغ، بەشداری نەکردنی دەموچاوە کۆنەکان و حیزبەکانیانە لە حکومەتی داهاتوودا".

 

"ئێمە ڕازیین بە دیالۆگ ئەگەر گشتی بێت و بە مەبەستی دوورخستنەوەی سەرجەم بەشداربووانی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوو و لێپرسینەوە لە گەندەڵەکان لە ژێر سەرپەرشتى دەسەڵاتێکی دادوەری بێلایەن".

 

سەدر دەشڵێت، چاوەڕێی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بۆ چاکسازیی ئەگەر بە قۆناغ بەندیش بیت.

 

هەروەها جەختدەکاتەوە لەسەر پەنا نەبردن بۆ توندوتیژی و چەک، بە خێرایی سزادانی تاوانباران، چارەسەرى کێشەى چەکی کۆنترۆڵنەکراو لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت.

 

me_ga.php?id=42065