ناس کورد-
بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هەرێم رایگەیاند، دەرچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی مەرجە بۆ چونە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانى کورسی ماستەر و دکتۆرا، هەروەها بڕوانامه‌ی زمانیش ئه‌وله‌ویه‌تی پێ ده‌درێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕە‌زاق، بە فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند ''پلانه‌كه له به‌شه زانستییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئێستا له دیراسه‌تكردنه، ئێستا خه‌ریكین خشته‌یه‌ك دیاری بكه‌ین و دواتر له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشى "بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ماسته‌ر و دكتۆرا پێویسته قوتابی له تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی ده‌ربچێت، واتا ١٥ له ٣٠ وه‌ربگرێت و ئینجا ده‌چێته ناو كێبەركێ و به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
"ده ناوی یه‌كه‌م كورسییه‌كان وه‌رده‌گرن، زانینی زمانی ئینگلیزی گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی توانای پێشبڕكێی هه‌بێت و بوونی بڕوانامه‌ی زمان بۆ وه‌رگرتن ئه‌وله‌ویه‌تی پێ ده‌درێت"، د.عه‌بدولفه‌تاح وایوت.