گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

موچەى نزیکەى چوار هەزار پێشمەرگە دەخرێتە سەر بەغدا

2022.10.04 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
موچەى نزیکەى چوار هەزار پێشمەرگە دەخرێتە سەر بەغدا

ناس کورد-

 

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى دارایی و ئەنجومەنى وەزیران سەرقاڵى دۆزینەوەى رێگایەکن بۆ گواستنەوەى موچە و بودجەى نزیکەى چوار هەزار پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتى بەرگرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا (4-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "رۆژی ٢١ /٩ ئەمانەی سر لەوەزارەتی بەرگری بەنوسراویان ژمارە ق١/٢/ ٤٧٣/٤٧٧٨٩ رەوانەی ئەرکان کردو لەئێستادا لەگەڵ مالیە و ئەنجومەنی وەزیرانی خەریکی دۆزینەوەی رێگایەکین بۆ گواستنەوەی موچە و بودجەی ٣٧٧٧ کەس لە بابێک بۆ وەزارەتی بەرگری".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە تەواوکردنی کارەکانی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠  لە رۆژی ٢٩ ی ٨ راپۆرتی خۆیان تەواوکرد و ١٣ خال وەکو راسپاردەى لیژنەکە خرایە بەردەست وەزیری بەرگری  ولەدوای گفتوگۆکردن لەگەل وەزیر تەواوی ئەو خاڵانە پەسەند کرا کەخالی یەکەمی بریتی یە لە مفاتەحەکردنی مالیە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو بابەتە، دواجار رۆژی ٢١ /٩ امانەی سر لەوەزارەتی بەرگری بەنوسراویان ژمارە ق١/٢/ ٤٧٣/٤٧٧٨٩ رەوانەی ئەرکان کردو لەئێستادا لەگەڵ مالیە و ئەنجومەنی وەزیرانی خەریکی دۆزینەوەی رێگایەکین بۆ گواستنەوەی موچە و بودجەی ٣٧٧٧ کەس لە بابێک بۆ وەزارەتی بەرگری، هەنگاوی باشمان ناوە چونکە لەدوای دامەزراندنی ئیوە بودجە نەهات تا ئەو پارەیە بخریتە سەروەزارەتی بەرگری بۆیە ناچار هەولی مناقەلە دەدەین و تەنانەت لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری بەرگری برە پارەیەک کە ماوەی وقودە هەول درا لەگەل برە پارەیەک تر دابین بکریت بتوانین موچەی ئیسمیش بیت سەرف بکریت بۆ ئەم قۆناغە.

 

لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە رۆژانە لەسەر خەتم بۆ چارەسەرکردنی کیشەکەتان چونکە بۆ ئیوە بابەتی بژێوی وموچەیە بۆ منیش بلاوەپێکردنتانە لە ناوچەیەکی هەستیارو گرنگ، تکاش دەکەم بۆ بابەتەکەتان و بەدوا داچون تەنها یەک کەستان پەیوەندی بکات.