گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە ئاشکراکرا

2022.10.04 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە ئاشکراکرا

ناس کورد- 

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەموو رێکارەکان جگە لە سلێمانی تەواو بوون و دراوەتە وەبەرھێنەریش بۆ ئەوەی دەست بەکارکردن بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان (سێشەممە 4-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وت، "وەکو دەستەی وەبەرھێنان ھەنگاوەکانی ئێمە بۆ دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ھەموو رێکارەکانی کۆتایی پێھاتووە و رەزامەندیمان لەسەر وەبەرھێنەر و نرخەکان و قیستەکان و پێشەکی داوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و زەویشی بۆ تەرخانکراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زەوی دابینکراوە لە ھەولێر، سۆران، زاخۆ و دھۆک، لە ھەڵەبجەش بەشێکی زەوی دابینکراوە و تەنھا سلێمانی ماوە و ئەوانیش زەوی دابین بکەن لەوێش دەست پێدەکات، بۆیە رێکارەکانی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە تەواو بوونەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".