ناس کورد-
شاھۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای شارباژێر ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیك ناحیەی زەلان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەهۆی ڕووداوەكەوە كوژراو و بریندار ھەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاهۆ عوسمان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا (4ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتیشی، "ڕووداوەکە دەوروبەری 1:30ی نیوەرۆ ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج".
دەشڵێت، "تیمەکانی تەندروستیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هیچ زیانیکی گیانی بەر خەڵکی مەدەنی و ناوچەکە نەکەوتووە."
هاوکات دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو."