گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ ژنە مامۆستایەک بە ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری شێلا و یەکێکیان گیانی لەدەست دا

2022.10.04 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ ژنە مامۆستایەک بە ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری شێلا و یەکێکیان گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک خوێندنگەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی، ژنە مامۆستایەک بە ئۆتۆمبێل دوو خوێندکاری شێلا و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی تریان بە سەختی بریندار بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری ڕایگەیاند، هەردوو خوێندکارەکە کەوتوونەتەبەردەمی ئۆتۆمبێلی مامۆستاکە، لەجیاتی ئەوەی پێ بە ئیستۆپدا بنێت، بەهۆی پەشۆکانییەوە پێی بە بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەیدا ناوە و هەردووکیانی شێلاوە.

 

قوتابخانەکە دەکەوێتە گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

 

هاوکات سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ناس کوردی ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 14 ساڵە، خوێندکارە بریندارەکەش تەمەنی 13 ساڵە و بریندارەکەش برینەکەی سەختە.

 

وتیشی، هەردوو خوێندکارەکە لە ڕەگەزی نێرن.