ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە کەشی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت و ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ژێر گەرم و وشک لەسەر کەشی ناوچەکانمان لە سبەی چوارشەممەوە ٥-١٠-٢٠٢٢ تا ناوەراستی ھەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٩-١٠-٢٠٢٢ کاریگەری گەرما لەسەر ناوچەکانمان زیاد دەبێتەوە و بەرێژەی ٢ پلەی سەدی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەرزدەبێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ناوەراستی ھەفتەی داهاتووەوە رێکەوتی ٩-١٠-٢٠٢٢ بەدواوە لەئەنجامی ھاتنە خوارەوەی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر حەوزی دەریای ناوەراست قۆناغێكی نوێ لەنزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمدا دەستپێدەکات بەرێژەی ٥ تا ٦ پلەی سەدی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا نزمدەبێتەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەسەرەتای ھاتنی ئەم بارستە ھەوایە لەرۆژی یەکشەمە ٩-١٠-٢٠٢٢ کەشی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کورت ناسەقامگیر دەبێت بەھۆی ھاتنی برێک شێ لەدەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی ھەرەمەکی لەبەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و باکوری پارێزگای ھەولێر."