ناس کورد-
مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆژنامەوانیدا باس لەو شەوە دەکات کە دەنگۆی کودەتا لە عێراق بڵاوکرایەوە و مەترسی پێکدادانی سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لە لوتکەدا بوو، دەڵێت، "ئەو 24 کاتژمێر چاوم دانەخست."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "لی فیگارۆ"ی فەرەنسی، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 29ی ئابی ڕابردوو، ئاژاوە لەنێوان زۆربەی لایەنەکاندا دروستبوو، چەندین دەنگۆ و پڕوپاگەندەی دوور لە ڕاستی بڵاوکرانەوە، دوو لایەنە سەرەکییە ناکۆکەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەڵە برانە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە، هەندێک لایەن دەیانویست هێز و توڕەیی خۆیان دەرببڕن، بەڵام هەڵەیان کرد لە هەڵبژاردنی ڕێگایەک بۆ دەربڕینی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەتا سەرکەوتوو بووین لە دورخستنەوەی خۆپیشاندەران لە بینای حکومەت بە شێوەیەكی ئاشتیانە، خۆپیشاندەرانیش بڕیاریاندا بە هەمان شێوە پەرلەمانیش جێبهێڵن، بەڵام شتەكان لە ناکاو لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا پەرەیان سەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری مەترسیدار."
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، "هیچ كاتێك نیازی كودەتا و هاوشێوەی نەبووە، بەڵکو توڕەیی جەماوەری بوو كە هەندێك جار بە شێوازی نادروست دەردەبڕدرا، ئەوەش لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی نایاسایی و توندوتیژیدا بوو، لە كۆتاییدا ئەوەش بووە هۆی خوێن ڕشتن، جگە لەوەی لێدوانەکانی ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی پەرەسەندنی مەترسیداری دروستکرد کە بەشداربوون لە کەوتنەوەی توندوتیژی لە نێوان هەردوو لایەن."
هاوکات سەبارەت بە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، کازمی ئەوەی خستووەتەڕوو، "رێنماییه‌كانی پێشووم بۆ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دووپاتکردەوە كه به‌هیچ شێوەیەك گوللـە له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، هه‌روه‌ها کاردانەوەکانی حكومه‌ته‌كانی پێشوو له كارلێكی زۆرەملێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا دووباره نه‌كه‌نه‌وه، هەروەها ڕێگریم کرد لە گەیشتنی ململانێ بۆ ناوچە فراوانەکان کە دەکرا بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوخۆیی."
جەختیشیکردووەتەوە، "فەرمانم ئاڕاسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد كه ده‌ستوەردان لە ململانێکە نەکەن، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه به ته‌واوی گه‌مارۆ بده‌ن، نه‌ك ته‌نها بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ململانێکان، به‌ڵكو رێگریش له گه‌یشتنی چەک و پێویستی بكه‌ن به لایه‌نه تێوهگلاوهكان، چه‌ندین په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لایەنە کاریگەر و چالاکەکان کرد بۆ وەستاندنی شەڕ، لە کۆتاییشدا سەرکەوتوو بووین لە وەستاندنی ململانێ خوێناوییەکە و کشانەوەی ئەو دوو لایەنە."
مستەفا کازمی لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر ئەو ڕۆژە مەترسیدارە، ڕایگەیاندووە، "لەماوەی تەواوی ئەو 24 کاتژمێرەدا چاوم دانەخست، بەو پێیەی بەردەوام کارم کرد و هەموو توانا و پەیوەندییەکانم لەگەڵ هەمووان بەکارهێنا بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکە."