ناس کورد-
زانایانی جینات و بۆماوەزانی ئامۆژگاری هەمووان دەکەن کە خۆیان بەدوور بگرن لە هاوسەرگریی لەگەڵ خزم بۆ ئەوەی نەخۆشی بۆماوەیی لە منداڵەکانیاندا سەرهەڵنەدات کە ڕەنگە ژیانی خێزانەکە بکاتە دۆزەخی پڕ لە ئازار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەخۆشییە بۆماوەییەکان ئەوانەن کە بەهۆی بوونی کێشە لە مادەی جیناتی تاکەکەسدا ڕوودەدەن، هەروەها جیاوازییان هەیە لە شێوازی گواستنەوەیان بۆ کۆرپەلە، هەندێک نەخۆشی هەیە کە پێویستە دایک و باوک هەردووکیان هەڵگری جینەکە بن ئەنجا نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە منداڵ، بەڵام هەندێک لە نەخۆشیەکانی تر کاتێک ڕوودەدەن کە یەکێک لە دایک یان باوک هەڵگری جینەکە بێت، کە لەوانەیە هەڕەشە لە منداڵەکە بکات بەم نەخۆشییە.
دکتۆر ئیکرەم فاتین، پرۆفیسۆری جیناتیکی بایۆکیمیایی و جێگری سەرۆکی پێشووی ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی لە میسر بۆ سکای نیوزی عەرەبی دووپاتی دەکاتەوە کە "ئێمە هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی دەکەین دژی هاوسەرگیریی خزمایەتی، چونکە زۆرینەی نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە ئەنجامی ئەوەوە دێتە ئاراوە، ئەمەش وا دەکات ڕێژەی نەخۆشییە بۆماوەییەکان لەگەڵ زیادبوونی هاوسەرگیری خزمایەتی زیاتر بێت.
ئیکرام فاتین ڕوونی دەکاتەوە، لە کاتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکان لە سەنتەری دیاریکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی، "بۆمان دەرکەوتووە لە نێوان 88 بۆ 90%ی ئەو نەخۆشیانەی کە دەستنیشانمان کردووە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی هاوسەرگیری خزمایەتییەوە بووە،" دەشڵێت، "ئەوەش هۆکاری زۆرێک لە نەخۆشییە بۆماوەییەکانە، تەنانەت ئەو شیکاریانەی کە هاوسەرانی خزم پێش هاوسەرگیری دەیکەن، هەموو نەخۆشیەکان ناگرێتەوە، بەڵکو تەنها 20%ی ئەم نەخۆشیانە دەگرێتەوە."