گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

مەڵبەندی ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی پشتگیری خۆی بۆ کامیل حاجی عەلی ڕاگەیاند

2022.10.03 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
مەڵبەندی ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی پشتگیری خۆی بۆ کامیل حاجی عەلی ڕاگەیاند

ناس کورد-

مەڵبەندی چواری ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەری بزوتنەوەکە ڕاگەیاند و دەڵێت، "کۆنگرەی12 هیچ شەرعیەتییەکی نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

مەڵبەندەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (3ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری بزووتنەوە بەڕێز حاجی کامیل بووە و بە فرت و فێڵ و پێشێلکاری ڕێگە لە بوونە ڕابەری جەنابیان گیراوە، وە ئەو کەسەش خۆی وەک ڕابەر ناساندەوە بە هیچ شێوەیەک مافی خۆ کاندیدکردن و بوونەوە بە ڕابەری نەبووە بە پێی پەیڕەوەی ناخۆی حزبەکەمان."

 

زیاتر بزانە: بزوتنەوە ناوەڕۆکى گفتوگۆکانى پێش جیابوونەوەى کامیلى حاجى عەلى ئاشکراکرد

 

ڕاگەیەنراوی مەڵبەندی 4 ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
بسم للە الرحمن الرحیم
بەناوی زۆرینەی ئەندام و کادیرانی سنووری مەڵبەندی ڕاپەڕینی بزووتنەوەی ئیسلامیی (پشدەر و بیتوێن و خۆشناوەتی)، بە بەشەکانی خوشکان و خوێندکاران و پۆلیس و خانەنشینانەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕابەرایەتی و براگەورەیی کاک حاجی کامیل حاجی عەلی دەردەبڕین و پەیمان و بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ جەنابیان پابەندی فەرمان و ڕێنماییەکانی بین لە سنووری شەرع و پەیڕەوی ناخۆی بزووتنەوەدا.
ئێمە دەزانین کۆنگرەی ۱۲ بە شێوەیەکی نا مەنهەجی و بە پێشێلکارییەکی زۆرەوە ئەنجام دراوە و هیچ شەرعیەتێکی نییە، چونکە تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری بزووتنەوە بەڕێز حاجی کامیل بووە و بە فرت و فێڵ و پێشێلکاری ڕێگە لە بوونە ڕابەری جەنابیان گیراوە، وە ئەو کەسەش خۆی وەک ڕابەر ناساندەوە بە هیچ شێوەیەک مافی خۆ کاندیدکردن و بوونەوە بە ڕابەری نەبووە بە پێی پەیڕەوەی ناخۆی حزبەکەمان.
هەر بۆیە ئەو لێدوان و وتانەی د عبداللە وەرتی ڕەت دەکەینەوە کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆنگرە و ڕابەرایەتی حاجی عیرفان شەرعیەتیان هەیە، نەخێر شەرعیەتیان نییە و ئەمەش لای زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە زانراوە و شاراوە نییە،
وە بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی سنوورەکەمان، تەشکیلاتی مەڵبەند بە سەرپەرشتی و براگەورەیی بەڕێز مامۆستا محمدامین ئاشوری ئەنجام دەدرێت لەنزیکترین کاتدا.
دەست لە دەست و قووەت لە خودا.
سەرکەوتن بۆ حەق و ڕاستی و شەرعییەتە.
مەڵبەندی ٤ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی
۳ / ۱٠ / ۲٠۲۲