گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیسبوک گوێ لە نامە دەنگییەکانمان لە مێسنجەر دەگرێت.. وردەکاری زیاتر

2019.08.14 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوک گوێ لە نامە دەنگییەکانمان لە مێسنجەر دەگرێت.. وردەکاری زیاتر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد٠ کۆمپانیای فەیسبوک نامە دەنگییەکانی بەرکاهێنەرانی ئەپی مێسنجەری داوە بە کۆمپانیایەکی دەرەکی تاوەکو گوێی لێبگرن بۆ باشترکردنی سیستمی گۆڕینی "دەنگ بۆ دەق". ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، فەیسبوک سەدان کارمەندی لە دەرەوەى کۆمپانیاکە بە کرێگرتووە تاوەکو گوێی لە نامەى دەنگی بەکارهێنەران بگرن بۆئەوەى دەنگەکان بگۆڕن بۆ دەق لەپێناو بەرەوپێشبردن و چاکترکردنی سیستمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق. . فەیسبوک دواین کۆمپانیایە کە دانی ناوە بە بابەتەکەدا، پێشتر کۆمپانیاکانى گۆگڵ و ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و ئەمازۆنی دانیان بەو بابەتەدا نا و کارەکەیان ڕاگرت. هاوکات کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، "هەفتەیەک زیاترە ئەو کارە ڕاگیراوە." بەپێی ڕاپۆرتەکەى بلومبێرگ کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتووە دەڵێت، "نامە دەنگییەکان دراون بە کارمەندە بەکرێگیراوەکان بەڵام پێی نەوتراوە لەکوێیوە ئەو دەنگانەیان بۆ دێت." سیستمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق پێشتر لە ئەپی مێسنجەردا کارا بوو، بەپێی خزمەتگوزارییەکە، بەکارهێنەری نێرەر نامەى دەنگی دەنارد و بەکارهێنەری وەرگر دەیتوانی بە دەق نامەکە بخوێنێتەوە.