گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەروەردەیەک داوای وانەبێژ دەکات

2022.10.03 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەیەک داوای وانەبێژ دەکات

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، پێویستیان بە 11 وانەبێژە لە پسپۆڕییەکانی بیرکاری و فیزیا و هەرکەس ئارەزومەندە سەردانیان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگاداری....

ئاگادارتان دەکەینەوە کە پێویستیمان بە (٨) پسپۆڕی بیرکاری یە لەگەڵ (٣) پسپۆڕی فیزیا بۆ ئەو شوێنانەی کەلەخوارەوە دیاریکراوە .

١- قوتابخانەی عەسکەر / بیرکاری

٢- قوتابخانەی گرد خەبەر  / بیرکاری

٣- قوتابخانەی تەق تەق  / بیرکاری

٤- قوتابخانەی مەملەحە  / بیرکاری

٥- قوتابخانەی بانی مۆرد / بیرکاری

٦- قوتابخانەی سۆلاڤ  / بیرکاری

٧- قوتابخانەی ڕۆخانە  / بیرکاری

٨- قوتابخانەی قۆجەلەر / بیرکاری

٩- ئا. هاموون / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە .

١٠- ئامادەیی کوردستان / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە .

١١- ئا. گۆران فیزیا/ بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە .

هەرکەس خوازیارە دابنرێت بە وانەبێژی بۆ ئەو  شوێنانە با ڕۆژی سێ  شەممە ڕێکەوتی(۲٠۲۲/۱٠/٤) سەردانی پەروەردە بکات بە مەبەستی وەرگرتنی  فۆرمی وانەبێژی کات ژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی ، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی( ٢٠٢٢/١٠/٦)  دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی فۆرمەکان