گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

باجێکی نوێ لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم ئاشکراکرا.. 60 دۆلارە بۆهەر کەسێک

2022.10.03 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
باجێکی نوێ لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم ئاشکراکرا.. 60 دۆلارە بۆهەر کەسێک

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەکی هەرێم بچێت بۆ عەمرە 60 دۆلار باجی لێوەردەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 3-10-2022) ڕایگەیاند، "سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوم لەو پارەی لە عەمرەکاران وەردەگیرێت بۆ حکومەت، هاووڵاتییەک سەردانی هەر وڵاتێک بکات بۆ گەشت یان قومار یان هەر هۆکارێکی دیکە، حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی وەک باج و ڕسومات لێوەرناگرێت، بەڵام بچێت بۆ عەمرە 60 دۆلاری لێوەردەگرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سنوری سلێمانی چەند بێکەسە، بەهۆی دوو ئیدارەیی، داهاتی هەر سنورە بۆ خۆیەتی، مانگانە نزیکەی 300 هەزار دۆلار پارە لە عەمرەکارانی سنوری سلێمانی وەردەگیرێت لە فەرمانگەی حەج و عەمرەی سلێمانی دەچێتەوە بۆ هەولێر، واتە بۆ پرۆژەو خەرجی فەرمانگەکانی هەولێر."