ناس كورد-
ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى ئیسلامى رایگەیاند، پێشنیازى پۆستى سەرۆکى بزوتنەوەیان بۆ کامیلى حاجى عەلى کردووە، پێش ئەوەى جیابوونەوەى خۆى رابگەیەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مونیرە عەلى عەبدولعەزیز (2-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئێمە وەکو ڕێزێک بۆ حاجی کامیل پێشنیاری سەرۆکی حیزبیمان بۆ کرد و هێشتا لەگفتوگۆدا بوین کەچی بەداخەوە یەک لایەنە و بێ ئاگاداری زانایان و لیژنەی موساڵەحە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دەرکەوت کەهیچ لەئاستی ئەودا نەبوو".
دەشڵێت "ناولۆگۆ و ئاڵای حیزب مافی پارێزراوە و هیچ کەسێک نەبەشەرع و نەبەقانون بۆی نییە ئەو ناوە بەکاربهێنێت".
ئەمڕۆ ژمارەیەک سەرکردەى بزوتنەوەى ئیسلامى لەگەڵ بزاڤى چاکسازیی و گەشە بەسەرۆکایەتى محەمەد بازیانى یەکگرتنیان راگەیاند لەژێر ناوى "بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان" و کامیلى حاجى عەلى بەرابەر هەڵبژێردرا.
دەقى بڵاوکراوەکە:
بەداخەوە ئەوەی ڕوی دا هەمومان پێمان ناخۆش بو زۆر هەوڵمان دا نەگاتە ئەو ئاستە بەڵام دیارە فشارێکیان لەسەر بوە بۆیە بەپەلە پروسکەنەوەستان بەدیار وەڵامی زانایانی بەڕێز وکۆبونەوەی شورا.
1_ من وەکو خۆم دژی بەستنی کۆنگرە بوم بەشاهیدی هەمو ئەندامانی شوراومەکتەبی سیاسی وبەئاشکرا لەناوحیزب هەڵوێستی خۆم ڕاگەیاند چونکە بەپێ ی پەیڕەو کۆنگرە لەکاتی ئاسایی دا چوارساڵ جارێک دەبەسەترێت ئەم چوارساڵە لەهەمو جیهان یش دا ئاسایی نەبو بەهۆی پەتای کرۆنا وهەم بەهۆی بڕینی بوجەی ئەحزاب کەبەدرێژایی ئەوچەندساڵە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی معاشیان نەبوەو بە خۆبەخش کاریان کردوە هەروەها ئەم واقیعەیشم لەبەرچاو بو کەئەوانەی زۆر داوای کۆنگرە دەکەن دوایی بەدەرنجام ڕازی نابن وقبوڵی کەوتن ناکەنوئەتۆرێن وبزوتنەوەش بەرگەی تۆرانی چینێکی تر ناگرێ.
2-بەڕێز حاجی کامیل زۆر سوربو لەسەربەستنی کۆنگرە و هەموو دانیشتنێک باسی کۆنگرەی دەهێنایە ناوەو وەکو دەستەی کارگێڕی خۆی لیژنەی ئامادەکاری دیاری کرد هەر خۆیشی سەرپەرشتی دەکردن و تەنانەت بێ پرسی شوراو لیژنەکەش هۆڵی گرتبوو ئێمە میوان بوین کە ڕازی بوین بە کۆنگرە لە شورا مەرجمان دانا کەدەبێت هەموومان ئیمزای کەین بزوتنەوە هێڵی سورە نابێت کەس واز بهێنێت.
کاک کامیل نوسی ئەگەر ڕێژەی دیاری کراوم نەهێنا ڕابەری م ناوێ شورایش هەموی وتی کەواتە ئەگەر حاجی کامل دەنگی پێویستی نەهێنا جەنابی ڕابەر دەبێتەوە بەڕابەر بەم شێوەیە ئیتیفاقمان کرد وئەم قسەیە سەدان جار پێش کۆنگرە کراوبڵاویش بویەوە لەڕاگەیاندن ئەگەر کاک کامیل دەرنەچو حاجی عرفان دەبێتەوە بەڕابەر بس چونکە ئەوەندە دڵنیا کرابویت لەدەرچونت گوێ ی پێ نەدا ئێستا کەدەرنەچوە جادەڵێ بۆچی حاجی عرفان ڕابەرە ئەی ئەگەر حاجی کامیل دەرنەچو تەواو بوە کێ ڕابەر بێت ؟
ئەی لەکۆنگرە پێشنیاری پۆستی سەرۆکی شورات بۆ کرا بۆچی هیچت نەوت.
لەهەمو کۆنگرەکانی بزوتنەوە یان ڕاستەوخۆ لەکۆنگرە هەڵ دەبژێررا یان لە شورا ئێستا حاجی عرفان هەم لەکۆنگرە خرایە دەنگدانی ئاشکرا بەئامادەبونی حاکم ولیژنەی یاسایی کۆمسیۆن وبەزۆرینەی دەنگ هەڵبژێررا وهەم لەیەکەم دانیشتنی شورا دەنگی لەسەردرا وبەکۆی دەنگ هەمو شورا بەیعەتی پێ دا.
3-کێ بێت لەپرنسیبی حیزبی نەزانێت کە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە تەنها ناوێکە لەهۆڵی کۆنگرە وڕۆژانی کۆنگرە بەکاریەت و ڕەسمیەتی هەیە بەتەواوبونی کۆنگرە بەکۆتایی بەکارەکانی یەت لیژنە نامێنێت وتەواو ئێستا دوای 8مانگ ئەم ناوە بەپێ ی چ ماددەیەک بەکاردێت؟
4 -ئێمە وەکو ڕێزێک بۆ کاک حاجی کامیل پێشنیاری سەرۆکی حیزبیش مان بۆ کرد و هێشتا لەگفت وگۆدا بوین کەچی بەداخەوە یەک لایەنە وبێ ئاگاداری زانایان و لیژنەی موساڵەحە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دەرکەوت کەهیچ لەئاستی ئەودا نەبوو.
5 ئەوانەی تریش کەلەدەوری کاک حاجی بون نەئەندامی کۆنگرە بون و نەکاندید بون وهیچ مافێکی تانە دانیان لە کۆنگرە نییە.
6 هەندێک کەس زۆر دەمێکە خەریکی خۆساغ کردنەوەی خۆیەتی و سەری بەهەموو کونێکدا کردووە حیزبەکەی بۆتەمل و هەتا لەناو بزوتنەوە بوو بەئەندامێتی کاک حاجی کامیل بۆ مەکتەبى سیاسیش ڕازی نەبون و کەئێمە کردمانە وەزیر زۆریان پێ ناخۆش بو بەشایانیان نەدەزانی کەچی ئێستا ختوکەی کاک حاجی ئەدەن بۆ مەرامی خۆیان.
7 -ناولۆگۆ وئاڵای حیزب مافی پارێزراوە وهیچ کەسێک نەبەشەرع و نەبەقانون بۆی نیە ئەو ناوە بەکاربهێنێت.
ئێستاش سوپاس بۆ خوا هەمو سەرکردایەتی وسەرجەم مەڵبەندەکان وئۆرگانەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین و ئاساییە ئەوانەی کەدەرناچن ڕەخنە بگرن.
بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە لەم مانگە پیرۆزەدا کەمانگی مەولود و یادی لەدایک بونی سەروەروەری مرۆڤایەتیە وئالەم کاتەدا کە ئیسلام کراوەتە بەر پەلاماروتیغی ناحەزانی کاتی ئەوەنەبو موسوڵمانان و ئیسلامخوازان نائومێد بکرێن وشەڕی پلەوپۆست بکرێت و خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایک وخوشکان و خەباتی پێشمەرگە دێرینەکان لەبەرچاونەگیرێت.
زۆر بەداخەوەم کەناچار بوم ئەم جەرح وتەعدیلە بکەم