گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’حکومەت چارەنوسی وانەبێژان یەکلایی دەکاتەوە’’

2022.10.02 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’حکومەت چارەنوسی وانەبێژان یەکلایی دەکاتەوە’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە ڕێنوێنیی پێویستی لەبارەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، دەشڵێت، حکومەت چارەنوسیان یەکلا دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 2-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وتووە، "لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە وەزیری پەروەردە ڕێنوێنیی پێویستی لەبارەی چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، حکومەت بڕیاری پێویست لەبارەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات کە ئایا دەبنە ھەمیشەیی و دادەمەزرێن، یان بە شێوەی گرێبەست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمساڵ ڕەوشی مامۆستایانی وانەبێژ بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشترە، چونکە بڕە پارەیەکی مانگانە بۆیان دیاری کراوە و بەپێی بڕوانامە مانگانە شایستەیان دیارە.''

 

باسی لەوەشکردووە، "ئێستا مانگانە ٣٥٠ تا ٤٠٠ ھەزار دینار کرێی وانەبێژییان بۆ خەرج دەکرێت، حکوومەت بەراوردێک دەکات لە نێوان ئەو شایستەیەی ئێستا بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت و ئەگەر ببنە ھەمیشەیی خەرجی مووچەیان چەند دەبێت، ئەوە دەمێنێتەوە سەر توانای ماددیی حکوومەت، بەڵام ئەگەر بکرێنە ھەمیشەیی، زیاتر مافیان دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن.''