گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار

2022.10.02 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار

ناس کورد- 

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی ڕایگەیاند، یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار لای مەسعود بارزانییە، دەشڵێت، لەسەر مافی خۆیان سازش بۆ هیچ لایەک ناکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سیمینارێکدا، ڕایگەیاند، "ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمان ئەو شێوازی ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ (سەدرییەکان) ھەمانبوو لەم ھاوپەیمانییەی ئیدارەی دەوڵەت (ادراە الدولە)دا باسمان کردووە و جێگامان کردووەتەوە، چونکە ھەر لایەک حکوومەت پێکبێنێت، ئیمە ھەمان داواکاریمان دەبێت، ئێمە خاوەن کێشەیەکین ھەر ھەمان داواکاریمان دەبێت، کارێکی زۆر گرنگ بوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار بێت لە پێکھێنانی حکومەتدا، ھەروەھا بەرەی (سیادە)ی سوننەکان، چونکە ئەوان زۆرینەی سوننەن و ئێمەش زۆرینە کوردین لە پەرلەمان کە شەرعیەت دەدات بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بارودۆخی سیاسی تێکرای عێراق باش و ئارام نییە، ئەو خاڵانەی کە لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانییەوە دیاری کراون بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ (چوارچێوەی ھەماھەنگی و سونەو لایەنەکان) بە سوپاسەوە وەکوو ھەموو جاران پرسی (کەرکووک) بە فراوانی جێگای کراوەتەوە لەسەر کێشەکان و چۆنیەتیی چارەسەر ئاماژەی پێ کراوە، خاڵێکی تری کە جەنابی سەرۆک جەختی لەسەر کردووەتەوە گەڕانەوەی زەوییە بۆ خاوەنەکانیان.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆک کۆمار لەلای سەرۆک بارزانییە، بەرێزیان ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، ئێمە سازش ناکەین بۆ ھیچ لایەک لەسەر مافەکانی خۆمان، کە ئیستا بەشدار دەبین تەنھا بۆ ئیدارەدانی ئەم بەرودۆخەی ئێستا و بۆ دروستکردنی حکوومەتی نوێیە."