ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتى زیادەڕۆیی و بەکارهێنانى موڵکى گشتى پێنج کەس دەستگیرکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی (یەکشەممە 2-10-2022) ڕایگەیاند، "دواى ئاگاداربوون لەوەى لەناو ناحیەى سیتەک پارچە زەوییەک کە موڵکى گشتىیە بەئامێرى شۆفڵ تەخت دەکرێت و بە نایاسایی هەوڵ دەدرێـت خانووى تێدا دروست بکرێـت، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک چونە شوێنى سەرپێچیەکە و وێڕاى ڕێگریکردن لە لەکارەکە توانیان پێنج سەرپێچیکار ىدەستگیر بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستى بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی."