ناس کورد-
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) دەڵێت، بەپێی ڕای پزیشکە بەناوبانگ و تایبەتمەندەکان و ئەو کەسانەی کە ڕاوێژی پێکراوە، ژینا "بەدڵنیاییەوە" لێیدراوە و ئەوەش هۆکاری مردنی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نیکبەخت بە ڕۆژنامەی "اعتماد"ی ڕاگەیاندووە، "بە ڕای من و هەمیش پزیشکە بەناوبانگ و کەسانی شارەزا کە ڕاوێژیان پێکراوە، بەدڵنیاییەوە ژینا پێش ئەوەی بگاتە ناوەندی ڕێنمایی تایبەت بە پۆلیس ئەخلاق لێی دراوە، هەروەها ئەگەر زۆرە لەناو ناوەندەکەشدا لێی درابێت”.
نیکبەخت ئاماژەی بە بوونی "ئاسەواری خوێن لە پشت مل و خوارەوەی کەلـلەی سەری ژینا هەیە" و جەختیکردەوە کە "خوێنی ئەو شوێنانە لەلایەن دایک و باوک و کەسوکاری ژیناوە بینراوە.
ئەو پارێزەرە داوایەکی بنەماڵەی ژینای ئاشکراکرد بۆ ئامادەبوونی لیژنەیەکی تایبەتمەندی شارەزای نەشتەرگەری دەمار و دڵ بن تاوەکو هۆکاری سەرەکییەکەی ئاشکرا بکرێت.