ناس کورد-
بە واژۆی 85 ئەندام لە چەند فراکسیۆنێکی جیاواز، پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستانیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکان، هەر 45 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی، 22 پەرلەمانتاری یەکێتی، 7 پەرلەمانتاری گۆڕان و 11 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پێکهاتەکان ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ کردووە.
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پێشنیازەیاساکە بخرێتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان و دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی یاسا، رۆژی 6ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.