گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بووەتە چەند

بەرنامەى کارکردنى موەلید گۆڕدرا و نرخی ئەمپێریش دیاریكرا

2022.10.02 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەرنامەى کارکردنى موەلید گۆڕدرا و نرخی ئەمپێریش دیاریكرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە سلێمانى لەنێوان 12 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەش گۆڕانکارى تێداکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ (2ی تشرینی یەکەمی 2022) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 64 دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 190 بۆ 2010 كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان 12 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.

 

جەختیکردووەتەوە کە "نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات."


سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە (تشرینى یەکەم)، موەلیدە لەکاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ 1ى شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر 6:30 بۆ 8ى بەیانى ئەگەر کارەباى نشتیمانى کوژایەوە، موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.

 

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.