گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی ڕاپەڕین لەبارەى مانگرتنی گشتیی پزیشکان ڕوونکردنەوەی دا

2022.10.02 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی ڕاپەڕین لەبارەى مانگرتنی گشتیی پزیشکان ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەنگۆی پزیشکانی سنورەکەی ڕەتکردەوە و دەڵێت، "لە ئێستادا پزیشكان لە ناوەندەكانی تەندروستیی سنورەكەمان لە ئەركی خۆیان بەردەوامن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (2ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مانگرتنی پزیشكان لە سنورەكەدا، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەهیچ شێوەیەك مانگرتن ڕووی نەداوە و لەئێستادا پزیشكان لەناوەندەكانی تەندروستی سنورەكەمان لەئەركی خۆیان بەردەوامن".

 

دەشڵێت، "ئەوەی لە هەندێك ناوەندی ڕاگەیاندەوە بڵاوكراوتەوە تەنها هاوخەمی و هاوهەڵویستی پزیشكانی سنورەكەمان بووە بۆ هاوپەیشەكەیان و سەرەڕای ئەوەش سەرجەم ئەو نەخۆشانە بینراون كە حاڵەتی فریاكەوتنی خێرابوون."


"هەموولایەكیش دڵنیا دەكەینەوە وەك پزیشك و كارمەندانی سنورەكە ڕێز لە بڕیارەكانی دادگا دەگرین و بەپێویستی دەزانین لە یەكلاییكردنەوەی سەرجەم كەیسەكان دادگا سەروەربێت لەپێناو پاراستنی مافی هەموولایەك،" بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

 

دەشڵێت، "هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە لە ئەگەری هەر ناوزڕاندن و تەشهیرێک بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران لەڕێگەی یاساوە بگرینەبەر."