گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو کارپێکەری موەلیدە لە سلێمانی ئاشکرا کرا

2022.10.02 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو کارپێکەری موەلیدە لە سلێمانی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا و بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو هاووڵاتیی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان کارپێکەری موەلیدە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو گەنجەکەی شەوی رابردووی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی (2ی تشرینی یەکەمی 2022) گوت، "شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیادا دوو گەنج کە کارەباچی و کارپێکەری موەلیدە بوون لە هەردوو گەڕەکی بەختیاری و کوردسات بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا."



سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گوتیشی، ئەو کەسەی لە رووداوەکەی کوردسات گیانی لەدەستداوە پەیژەی بەکارهێناوە و لەو کاتەدا کارەبا گرتوویەتی، ئەوی دیکەشیان لە کاتی چاککردنەوەی بۆردی موەلیدە تەزووی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.


یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە تەمەنی 35 ساڵ و ئەوی دیکەیان تەمەنی 32 ساڵ بوو؛ هەردووکیان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە. دوای پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکانی ئێمەوە، ئەو گەنجەی لە بەختیاری گیانی لەدەستدابوو گەیاندمانە نەخۆشخانە و دواتر تەرمەکەی گوێزرایەوە پزیشکی دادی و گەنجەکەی دیکەش کەسوکاری بردبوویان بۆ نەخۆشخانە.