ناس کورد-
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی شاردا کەسێک لە لایەن براکەیەوە کوژراوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیە ئەمنییەکە بە میدیا عێراقییەکانی (2ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، برا بکوژەکە لە سییەکانی تەمەنیدا و برایەکی تری بە دەمانجە کوشتووە کە ئەویش هەر لە سییەکانی تەمەنیدا، تاوانەکە لە ناوەڕاستی شاری کوفە کوژراوە کە سەنتەری پارێزگای نەجەفە."
وتیشی، "تاوانلێکراوەکە ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە و هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر کچەکە، هەروەها پێشتر چەندین کێشەی تری هەبووە لە ناوچەکەی خۆیاندا، بۆیە براکەی کوشتوویەتی."