گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و هۆکار

ڤیدیۆ؛ لە یارییەکی تۆپی پێدا 127 کەس کوژران و سەدانیش بریندار

2022.10.02 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە یارییەکی تۆپی پێدا 127 کەس کوژران و سەدانیش بریندار

ناس کورد-

پۆلیسی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ شەممە، 127 کەس کوژران دوای ئەوەی هاندەرانی توڕە هەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی یاریگایەکی تۆپی پێ لە شاری مالانگ لە ڕۆژهەڵاتی جاوای ئەندەنوسیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیس لە ڕاگەیەنراوێکدا (2ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، دوو لە کوژراوەکان پۆلیسن، 34 کەسیان هەر لەناو یاریگاکەدا کوژراون و ئەوانی تر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "هاندەرانی دۆڕاو و توڕە ڕژاونەتە ناو یاریگاکە، پاشان پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە، ئەوەش بووەتەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر و خنکان."

چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکان بڵاوکراوەتەوە نیشانی دەدات کە چۆن بە کۆمەڵ هاندەرانی توڕە دەڕژێنە ناو گۆڕەپانی یاریگاکە.

Damaged police vehicles

بەوهۆیەشەوە، خولی سۆپەری ئەندەنوسیا راگرتنی سەرجەم یارییەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگەیاند، یارییەکە لە نێوان یانەکانی ئاریما و پێرسیبایا سورابایا لە یاریگای کانجوروهان لە شاری مالانگ روویدا.