گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پسپۆڕێک ئاشکرایکرد

هۆکارەکانی بێهێزی و بێتاقەتی و شەکەتی بەردەوام

2022.10.02 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارەکانی بێهێزی و بێتاقەتی و شەکەتی بەردەوام

ناس کورد-

کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە هەرێمی کوردستان حەوت هۆکاری بۆ بێهێزی و بێتاقەتی و شەکەتی بەردەوام لە مرۆڤدا ڕیزکردووە و باس لە چارەسەریش دەکات؛

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

1- کەمخوێنی: هۆکاری زۆرە وەک کەمی ئاسن، کەمی ڤیتامین B12، فۆلیک ئەسید.


2- تێکچوونی غوودەی دەرەقی: غوودەی تەمەڵ، غوودەی چالاک یان سام، هەوکردنی غوودە.

3- نەخۆشی شەکرە و قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرە.


4- کەمخەویی: نووستن کەمتر لە پێنچ کاتژمێر شەوانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها کێشەکانی تری تێک چوونی خەو نووستن.


5- خەمۆکی، هەروەها قەلەقی و سترێسی دەروونی بەردەوام.


6- قەڵەویی زۆر یان کوشندە، هەروەها شێوازی خواردنی ناتەندروست: ڕێجیمی قورس و نازانستی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها خواردنی بڕێکی زۆری شیرینی و چەوری و ڤاستفوود بە بەردەوامی.


7- هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ، بە زۆری خانمان ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە پیاوان.

 


شێوازی چارەسەرکردنی؛

کامەران ڕەسوڵ ژاژەڵەیی لەبارەى چارەسەرەکان دەڵێت، وێنەی هەموو کێشەیەکی تەندروستی سەرەتا بە دەست نیشانکردنی هۆکارەکەی دەست پێ دەکات لە وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەکە و فەحسی کلینکی لە لایەن پزیشک و دواتر ئەنجام دانی فەحسی تاقیگە و تیشک و دواتر بە گوێرەی ئەنجامەکان شێوازی چارەسەر دیاری دەکرێت.