گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە هۆشداری لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە هەرێم دەدرێت

2022.10.01 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە هۆشداری لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە هەرێم دەدرێت

ناس کورد- 

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی پەیامێکی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی عەتا سەراوی: 

 

گەڵا ڕێزانێکی تری پایز  

 

مەخابن ئەمڕۆ لەسەرەتایی دەیەم ڕۆژی وەرزیی پایز شارەکەمان(سەیدسادق)،بەھەڵوەرینی ژیان ئاوایی پێنج گەنجی خێرلەخۆنەدیویی پێشمەرگەیی کوردستان، کوڕەکانی پەروەردەیی نیشتمانپەروەریی و چاپوکەکانی بناریی سورێنی سەرکەش و دەشتی شارەزور ڕەش پۆشی کردین و بەکۆسێکی گەورە پایزمان دەست پێ کرد.

شارەکەمان شاریی شۆڕش و پیشمەرگەو شەھید لەچەقیی شارەزور لایی کەم لەسەرەتایی شۆڕشی نوێ وە بەھەمو پێکھاتەکانی بێ جیاوازی،دەیان فەرماندەیی ھەڵکەوتوو، سەدان شەھید چقڵی چاویی دوژمن بوەو، ئەمڕۆ بەم ھەواڵە دڵ تەزێنە لەچرکەساتێکدا، کۆیی کارەسات و قوربانی دان و شەھیدەکانم ھاتەو یادو جگە لە ھەڵکێشانی ھەناسەیی سارد و سڕ پڕ بەگەروم توڕەیێکی پەنگ خواردیی تاسەرئێسقان، بێزاریی لە کۆی حیزبە بێ وەفاو حکومەتە شکستخواردوە کەمتەرخەمەو، ئەو پاشەکشە گەورەیەیی کە چ لەئاستی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە لەئاستی عێراق و نوقم بونی بەشی زۆری بەرپرسە حکومی و حیزبییەکان لەگەندەڵی، بەھۆیی خراپی ڕێگاوبان پێنج ڕۆڵەیی نیشتمان پارێز، کاکە تاھیرو کاکە ئەردەڵان و کاکەسەروەر و کاکە توانا و کاکە جمال بەقەد پێناسەیی ناوەکانی خۆیان جوانی و پاکی و تواناوسەروەری مانیان لەسۆرانەوە بۆ ئەردەڵان خەڵتانی خەم و ئازاریی ھەمیشەیییان کردین.

قەزایی سەیدسادق زۆر زۆر بەداخەوە بۆ ئەو کارەساتە، شەھیدانی یەکێتی ٣٩٨ شەھیدەوە بەم پێنج جوانە مەرگەوە ٤٠٣ شەھید کەلە لیوایی ٥ پێنجی ھاوبەشن.

سەیریی ئەوکارەساتە تا ئێستا و دوایی ٣١ ساڵ لەدوایی یەکەم لێکترازان و شەڕی نەگریسی براکوژیی یەوە لیستی شەھیدەکانیش یەکنەخراوە لایی کەم کۆیی حیزبەکانی تر ١٥٠ بۆ ٢٠٠ شەھید یان لەکوڕیی فەقیرو ھەژار و جوتیارو کاسبکاری ئەو شارە ھەیە

وێڕایی بەشداریی قوڵم لەگەڵ خانەوادەیی سەربەرزیی ئەو پێنج پێشمەرگە جوانەمەرگ و خێر لەخۆنەدیوە، لەناخەوە خەمبارو دڵتەنگم بەوکۆسە گەورەیە،  ڕویی قسەم بۆ کۆیی سەرکردایەتی حیزبەکان و سێ سەرۆکایەتی ھەرێمە و ئەرێ بەڕاست کەیی ئاوڕێکی جدی لەگەلەمان ئەدەنەوە؟ کەیی لێ دەبڕێن کۆتایی بە گەندەڵی و نادادپەروەریی و گەڕانەوەیی ماف و موچەیی موچەخۆران کۆتایی پێ بھێنن و کۆیی دەسەڵات و حیزبەکان ببنەوە خزمەتکاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەکارەساتێکی ئاوھادا گەورەبەرپرسانی حکومەت و حیزبەکان لەڕوتان بێ لەپرسەیی ئەم پۆلە شەھیدە بەشداربن.

 

وا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەھید کردنی کچەکوردێک  بوە ھۆیی چەخماخەیی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئێران و شۆڕشگێڕانی پێشو ڕوبەڕویی ھەمان چارەنوسی تاخییەکانی پێش خۆیان بونەتەوە.

 

دور نییە کوڕو کچ و ھاوژین و باوک و دایک و برایی شەھیدەکانمان  دور نییە ببنە سەرمەشق و ڕێبەری ڕاپەڕینێکی سەرتاسەریی.

 

ھیوادارم گوێێ لەکەسانێک بگرن کەخەڵتانی خوێن و خەم و فرمێسکە 

نەک کاسەلێس و حازری خۆرو کەسانێک کەھیچ لەدەست نادەن خوانەخواستە ئەگەر ئەم ھەرێم و گەلەش  توشی چەندین ساروخ باران کردنی وەک چەند ڕۆژی پێشو ،کارەساتی گەورەتریش ببێتەوە

چونکە زۆرێک لەو کاسەلێسانە ئەگەرپێش ڕاپەڕین لەبەرەیی نۆکەرایەتی کردنی ڕژێم نەبوبێتن

بەدڵنیایییەوە لەبەرەیی ئەم گەلە ئەنفالکراو .کیمیاباران کراوە نەبون

دوبارە سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەم پێنج شەھیدە دادەنەوێنم 

بەشداری خەم و پەژارەیی خانەوادە بەڕێزەکان یانم.

 

عەتاسەراویی