گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕە پارەیەک بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی تەرخانکرا

2022.10.01 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
بڕە پارەیەک بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی تەرخانکرا

ناس کورد-

حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 200 ملیۆن دیناری بۆ چارەسەركردنی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی تەرخان كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان (شەممە 1-10-2022) بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە قوربانیانی كیمیاباران، بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 262 ملیۆن دینار خەرجكرا بەمەبەستی چارەسەركردن و نەشتەرگەری بەركەتوانی چەكی كیمیاوی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕە پارەكە بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە خەرج دەكرێت.