گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی هاووڵاتییەک دڵی دەوەستێت و لە نەخۆشخانە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە

2022.10.01 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی هاووڵاتییەک دڵی دەوەستێت و لە نەخۆشخانە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای وەستانی دڵی هاووڵاتیەك و گەیاندنی بەنەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی ژیانی  بۆ گەڕایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی تەمەن (٥۰) لەڕێگای ئەمبوڵانسەکانی تەندروستی لەدەرەوەی شاری سلێمانی  ڕوانەدەکرێت بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی پێش گەشتن بەنەخۆشخانە  دڵی لەکاردەکەوێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پاشان لەگەڵ گەشتنی بەنەخۆشخانە بەهەوڵ و ماندبوونی  پزیشكانی پسپۆڕ و ستافی كارمەندانی تەندروستی  توانرا دوای نیو کاتژمێر لە فریاگوزاری سەرەتایی دڵی بکەوێتەوە کار پاشان لەکەمترین کاتدا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ (د.هێمن هادی) و ستافی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پسپۆرییەکانی دڵ نەشتەرگەری  قەستەرە و شەبەکە و باڵۆنی بۆ کرا بەسەرکەوتووی، لە ئیستادا هاووڵاتیەکە زۆر باشە و تەندروستیی جێگیرە."