گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ کچێک لە نهۆمی 15ی شوقەیەکی هەولێر دەکەوێتەخوارەوە

2022.10.01 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کچێک لە نهۆمی 15ی شوقەیەکی هەولێر دەکەوێتەخوارەوە

ناس کورد- 

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کچێک لە نهۆمی 15ی شوقەیەکی هەولێر کەوتووەتە خوارەوە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە، بەوتەی شایەتحاڵەکانیش ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە (شەممە 1-10-2022) لە شوقەکانی زانیاری لە هەولێر ڕوویداوە و پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لە تەرمی کچێک لە شوقەکان کە لە نهۆمی 15وە کەوتووەتەخوارەوە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، کچەکە خەڵکی وڵاتی غانایە و تەمەنی 23 ساڵ بووە، بۆ کارکردن هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ماوەی شەش مانگە لە ماڵێک کاردەکات، 

 

بەوتەی خاوەن کارەکەی ئەو کچە بیانیە بەناوی "سیامەند" هاوسەرەکەی نەخۆش بووە و بۆیە ئەو کچەی وەک هاوکارێک بۆ هاوسەرەکەی بردووەتە ماڵی خۆیان، بەڵام 21 ڕۆژ لەمەوبەر تەندروستیی هاوسەرەکەی تێکچووە و بردوویانەتە وڵاتی ئەڵمانیا. 

 

دەشڵێت، بۆ ئەوەی کچەکە بەتەنها لە ماڵەوە نەبێت، بردوویەتییە ماڵی کچێکی خۆی لە شوقەکانی زانیاری و لەوێ بووە، بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لەدوای نانی نیوەڕۆ چووەتە ژووی خۆی و دواتر تەرمەکەی لە خوارەوە دۆزراوەتەوە. 

 

بەوتەی زاوای خاوەنکاری کچە غاناییەکە، شەوی ڕابردوو کچەکە بەردەوام بە تەلەفۆن قسەی کردووە و گریاوە، بۆیە گومان دەکەن، ڕووداوەکە خۆکوژی بوبێت و کێشەیەکی هەبوبێت بۆیە ئەو کارەی کردووە.