گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ لایەنەکانی ناوخۆ

پارتی پەیامی پشت هێرشە موشەکییەکەی ئێران لە هەرێم ئاشکرا دەکات

2022.10.01 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی پەیامی پشت هێرشە موشەکییەکەی ئێران لە هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە کە لە لایەن ئێرانەوە کرانە سەر هەرێمی کوردستان تەنیا پەیامێک بوو بۆ لایەنەکانی دیکەی ناو عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی (1ی تشرینی یەکەمی 2022) هێرشەکان بە پەرەسەندنێکی یەکجار مەترسیدار وەسف دەکات و گوتی، "ئێران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دامەزراوەکانی عێراق هەیە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەو بنبەستە سیاسییەی کە ئێستا لەئارادایە."

 

زێباری هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستان و ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و، هەروەها هەموو رۆشنبیران و سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە، هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە نالەباریی دۆخی عێراق و لێکەوتەکانی ئەم بارودۆخە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەدات.

 

گوتیشی، "قەیرانی سیاسیی عێراق بەردەوامە. ‌‌هێشتا هەلومەرجی پێکهێنانی حکومەت دەستەبەر نەبووە. کێشە و خۆپیشاندان و توندوتیژی هەیە. هەرچەندە ئێستا ئێمە لە کوردستان پارێزراوین بەڵام ئەم ئاڵۆزییانە کارمان لێ دەکات، وەک چۆن بە 73 موشەکی بالیستی و درۆن هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان تەنیا بۆئەوەی پێشانی لایەنەکانی دیکە بدرێت کە ئەوان بەهێزن."

 

بە بڕوای هۆشیار زێباری ئێران کاریگەریی لەسەر زۆر دامەزراوەی عێراق هەیە لەوانەش سیستەمی دادوەری، هاوکات ئەو بنبەستەی کە ئێستا عێراق پێیگەیشتووە بەهۆی بڕیارە هەڕەمەکییەکانی دادگای فیدراڵییە.

 

زێباری دەڵێت، میلیشیاکانی نزیک لە ئێران کاریگەریان لەسەر دادگا هەیە، "ئەوان لە راستیدا کودەتایەکیان کرد و دادگایان کردە چەکێك بۆ لێدانی نەیارانیان. لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی بە نیوەناچڵ وەسف کرد و گوتی: رەنگە شکست بهێنن هەر بۆیە ئەم بنبەستە سیاسییە بەردەوام دەبێت.