گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارێزگاری هەڵەبجە: حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەن

2019.03.16 - 10:41
پارێزگاری هەڵەبجە: حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرزاری هەڵەبجەن

ناس کورد-

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت هەڵەبجە قەرزی لای حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە و دەبێت بە فیعلی وەک پارێزگای لێبکرێت.

 

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، لە یادی 31مین ساڵیادی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەڵەبجە قەرزێکمان لای حکومەتی هەرێم و قەرزێکمان لای حکومەتی عیراق و قەرزێکیشمان لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و هەموویان قەرزاری هەڵەبجەن".

 

لەمیانەی وتارەکەیدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: "هەڵەبجە دەبێت بە فیعلی پارێزگا بێت و لە لایەن حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوەدان بکرێتەوە".

پێشتریش كامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، لەمەراسیمی ئەمساڵدا داوا دەكەن لۆبییەك بكرێت بۆ زیاتر گەشەكردن و ژیانەوەی هەڵەبجە، وەك چۆن دروشمی ئەمساڵی یادەكە بریتییە لە (هەڵەبجە بەرەو ژیان، هەڵەبجە بەرەو هیوا).