گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق: 20%ی نەوتی هەرێم بە قاچاخ دەبرێت

2022.10.01 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق: 20%ی نەوتی هەرێم بە قاچاخ دەبرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 18% بۆ 20%ی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیا بیانییەکانەوە بە قاچاخ دەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (1ی تشرینی یەکەمی 2022) سەرسوڕمانی خۆی بۆ "یاخیبوونی هەرێمی کوردستانی" لە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەى دۆسیەی نەوت و گاز دەربڕی و ڕایگەیاند، هەرچەندە هەرێم ملکەچی دەستوور و دادگاکانی عێراقە، بەڵام بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی ڕەتدەکاتەوە.،

 

وتیشی، "کۆمەڵێک كێشە لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم هەیە لەبارەى نەوت و داهاتەکە کە ساڵانێكە درێژەی كێشاوە و تا ئێستاش بەردەوامە."

 

جەختیکردەوە کە "پێویستە یاسایەک دابنرێت کە هەرێم پابەند بکات داهاتی نەوت بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرێت".

 

حەیدەری جەختیکردەوە کە "هەرێم داهاتی نەوتی بۆ بەغدا نەناردووە، بۆیە دەبێت یاسایەک هەبێت کە هەرێم پابەند بکات داهاتەکەی بۆ بەغدا بنێرێت."

 

ئەو دووپاتیکردەوە کە "نزیکەی 18% بۆ 20%ی نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیا بیانییەکانەوە بە قاچاخ دەبرێت، بۆیە پێوستە ڕێگە لە بە قاچاخبردنی بگیرێت."