ناس کورد-
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، فەرماندەی ئیتلاعاتی سوپا لە سیستان و بەلوچستان، کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی (هەینی 30-9-2022) "لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی زاهیدان، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەران لە نزیک مزگەوتی مەکی لە زاهیدان گردبوونەوە و دەستیان بە تەقەکردن کرد و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە ناوچەکە."
ئاماژە بەوەشکراوە، " لەو ڕووداوەدا سەید عەلی موسەوی، فەرماندەی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان گوللـەیەک بەر سنگی کەوتووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."