گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کێشمەکێشی ئەمەریکا و ڕووسیا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە ’’سزای نوێ’’

2022.09.30 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
کێشمەکێشی ئەمەریکا و ڕووسیا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە ’’سزای نوێ’’

ناس کورد-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاردانەوەی بڕیاری لکاندنی چوار هەرێمی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا، سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی رووسیادا دەسەپێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، سزایان بەسەر 278 کەسایەتی ڕووسیادا سەپاندووە کە لە ریفارندۆمەکەی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەشدارییان کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سزاکان ئەندامانی خێزانی سەرۆکی حکومەت و وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەگرێتەوە." 

 

سزاکانی سەر رووسیا، کاریگەرییان لەسەر پارێزگاری بانکی ناوەندی رووسیا و جێگرەکەی و کەسوکاری ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا هەبووە.