ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای واست، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان دایکێک و منداڵەکەیەتی و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی پارێزگاکە (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاندووە، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە کە لاندکرۆزەرێک و بارهەڵگرێک و تانکەرێکن و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لاندکرۆزەرەکەدا، ژنێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام پیاوەکە و منداڵێکی دیکەیان برینداربوون، هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەکەش گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی سێیەمیش برینداربووە.