گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ’’ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان’’ بڕیار دەدات

2022.09.30 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ’’ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان’’ بڕیار دەدات

ناس کورد-

 

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دادگاى فیدراڵیى عێراق بۆ تاووتوێکردنی سکاڵایەک لەسەر مستەفا کازمی، سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، کۆببێتەوە و لەوبارەیەوە بڕیار بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشتەى کارى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ڕۆژی (دووشەممە 3-10-2022) تاووتوێی سکاڵایەک بکات کە لەلایەن مستەفا جەبار، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە دژی مستەفا کازمی تۆمارکراوە، بەهۆی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان. 

 

ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، مستەفا کازمی بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی بڕی دوو تریلیۆن و 900 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

نابراو لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "رۆژی 3-10-2022 وادەی دادگایە لە دژی سەرۆک وەزیران بەهۆی رەوانەکردنی 2 تریلیۆن و 900 ملیار دینار بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان." 

 

ئەو بڕە پارەیە وەک تەواوکارییەک بۆ مووچەی فەرمانبەرای هەرێم نێردراوە.