ناس کورد-
ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رەتیکردەوە هیچ نیازێک هەبێت بۆ داخستنی دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئەم ئێوارەیە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا دادەخرێت، دوورن لە ڕاستییەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە میدیاکان دەکەین لە گەیاندنی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی راستییەکەی وریا بن”.
لەئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە شەقامەکانی بەغدا و بەتایبەت لە ناوچەی سەوز بڵاوکراونەتەوە و پردی کۆماری داخراوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری دروستبوونەوەی خۆپیشاندان لە بەغدا.