گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما

2022.09.30 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت، بەڵام لە ئێوارەدا ڕەشەبا دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی شەممە ١-١٠-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و  بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٥ بە ٢٠، ھەولێر ٣٧ بە ٢٢ پلە، دھۆک ٣٦ بە ٢١ پلە، ھەڵەبجە ٣٦ بە ١٩ پلە، کەرکوک ٣٨ بە ٢٣ پلە، ناوچەکانی گەرمیان ٤٠ بە ٢٢ پلە، سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ١٩ پلە، سنوری ئیدارەی سۆران ٣٥ بە ١٨ پلە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با ئاسایی دەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە، بەڵام لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێتەوە بەخێرایی ١٥ تا ٣٠کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و لەناوچە شاخاوییەکاندا چالاکتر دەبێت.