ناس کورد-
مامۆستا عەباس صاڵح، وتاربێژی مزگەوتی ئیخڵاس لەبارەی دوورخستنەوەی لە وتاردان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و جەخت دەکاتەوە کە لە وتاردان دوورخراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا مامۆستا عەباس صاڵح (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، "من لە وتاردان دوورخراومەتەوە، ووتاریشم نییە ئەمڕۆ، بۆ ڕاستی و درووستی قسەکانی من و بڵاوکراوەی قائمقامیەت و بەڕێوەبەری ئەوقافی بەڕێز، بچن بۆ مزگەوتی ئیخڵاس بزانن من ووتارم ماوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەڵام لە بەر زۆری فشارەکان دەیانەوێت چەواشەکاری بکەن و ئەو زوڵمەی لێم دەکرێت پەردەپۆشی بکەن، من پیاوی موزایەدە نیم و بەدوای هیچ پلەو پۆستێکەوە نیم نابم، من نوێنەری ئەوقاف ئاگاداری کردومەتەوە و ڕۆژی یەکشەممەش لیژنەم لەسەر دەگیرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیاریان داوە ئەگەر م.عبدالقادریش ناساغ بێت من کە کەسی دووەمیشم بۆم نەبێت ووتاربدەم."